پرۆژه‌ یاسایی چاکسازی موچه‌ و خانه‌نشینی و یه‌که‌ی ژمێریاریه‌کان دەبرێتە پەرلەمان

05:56 - 22/09/2019
کوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، له‌ ڕۆژانی ئاینده‌دا پرۆژه‌ یاسایی چاکسازی له‌ موچه‌و خانه‌نشینی و یه‌که‌ی ژمێریاریه‌کان دەچێتە په‌رله‌مان و لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونێکی وردیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان کردووە.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە دجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند " لێکۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچونێکی وردمان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان کردوه ‌و خستومانه‌ته‌ به‌رده‌ست لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه ‌و ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ن بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ سیستمی باج و گومرگ".

 

ئەوەشی راگەیاندووە "بڕیاری هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانیش هه‌یه‌، که‌ هۆکاری گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌بووه‌ له‌ کوردستان و چه‌ندین که‌س به‌ ناڕه‌وا کردووەتە ملیۆنەر".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتووشیەتی " پرۆژه‌یه‌ک بۆ درووستکردنی دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌رمان بۆ ڕێگری له‌ بازرگانی ناشه‌رعی و ده‌رمانی قاچاخ دەبرێتە پەرلەمان، به‌ڵام تائێستا گرفت و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌یه‌و پێویسته‌ به‌ جدی چاکسازی له‌م دۆسیه‌شدا بکرێت ".

1066 جار خوێندراوەتەوە