وێنە...كەرنەڤاڵی ئاشتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 22/09/2019
هەمەڕەنگ
+
-

رێكخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام، لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا، كەرنەڤاڵێكی گەورەی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

كەرنەڤاڵەكە شەوی رابردوو لە شانۆی رۆمانی لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەك گرووپی ناوخۆیی و بیانی و ئامادەبوونی هەزاران هاوڵاتی بەڕێوەچوو، بڕیارە لە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەش هەمان كەرنەڤاڵ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

رێكخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام كە لە پێناو بنیادنانی ئاشتی کاردەکات، ساڵانە لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا لە ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێک كە بەرۆژی ئاشتی جیهانی دەستنیشانكراوە، كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی ئاشتی سازدەکات، ئەمساڵیش لە شاری سلێمانی كەرنەڤاڵەكە ئەنجامدرا و دواتریش هەمان كەرنەڤاڵ لە شاری هەولێریش ئەنجام دەدرێت.

ریكخەرانی كەرنەڤاڵی ئاشتی لە سلێمانی، جگە لە باسكردنی بابەتی ئاشتی، چەند بابەتێكیان باس كرد بۆ میوانە بەشداربووەكان، بابەتەكان پێكهاتبوون لە مافی ئافرەتان، مافی گەنجان و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان.

پێشانگای ھونەری، ژەمەخواردنی نێودەوڵەتی، گۆرانی و میوزیكی كولتوری جیاواز، نمایشی جلوبەرگ بۆ ئاشتی بەشە سەرەكییەكانی كەرنەڤاڵەكەیان پێكھێنابوو.

بەڕێوبەری جێبەجێكاری رێكخراوەكە لە بارەی كەرناڤەڵەكەوە دەڵێت، كە رێكخراوەكەیان ساڵانە لە رۆژی جیهانی ئاشتی ئەم كەرنەڤاڵە ساز دەكات و بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەكە ئەو كەرنەڤاڵە ئەنجام دەدات و گوتی: "لە كەرنەڤاڵی ئەمساڵدا چەندین گرووپ و كەسایەتی جیهانی بەشدارییان كردووە، لەوانەش گرووپی كامكاران گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێن، هەروەها گۆرانیبێژی عەرەبی، لەمیا جەمال لە تونس-ەوە كە بەشداربووی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیی ستار ئەكادیمی ٨ (٢٠١١) و زە ڤۆیس ١ (٢٠١٢)یە گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت.  


 

 

 

 

 

673 جار خوێندراوەتەوە