لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان - وارماوا، چوارکەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
سیروان عەلی بەرپرسی بنكەی هاتوچۆی ناحیەی وارماوا بە KNNی راگەیاند، "ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سدریك و مارسیدز ڕوویداوە".
روونیشیکردەوە، "ئەو چوار كەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرنیشینی نیسان سدریكەكە بوون و شۆفێری مارسیدزەکەش بریندارە".
رووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدن و بریندار دەبن.

6062 جار خوێندراوەتەوە