لەشاری قاهیرەی پایتەختی
میسرو چەندین شار و ناوچەی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی جەماوەریی رێكخراو لەشەوی رابردوەوە,
تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان
داوای خۆپیشاندان كرا، ژمارەیەكی زۆری خەڵك لەشارەكانی قاهیرەو جیزە و سوێس و قلیوبیە
و غەربیە و دەقهلیە و بەنی سوێف و شەرقیە و دومیات ئەسكەندەریە، رژانە سەرشەقامەكان
و خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتەكەی عەبدولفەتاح سیسی رێكخست و دروشمی بڕۆ و چەندین
دروشمی ناڕەزایی دیكەیان دەوتەوە.
لەقاهیرەی پایتەخت, خۆپیشاندەران
چونە گۆڕەپانی تەحریر و چەندین دروشمی ناڕەزاییان دژی دەسەڵاتەكەی سیسی وتەوە.
ئەو خۆپیشاندانانەی
ناوچە جیاكانی میسر بەتایبەتیی لەقاهیرەو ئەسكەندەریەو سوێس كە زۆرترین خەڵك بەشدارییان
تیادا كرد, ناڕەزاییەكانی 25ی كانونی دووەمی 2011ی هێنایەوە بیری میسریەكان, هەروەها
بە گەورەترین ناڕەزایەتی میسریەكان دادەنرێت دژی دەسەڵاتەكەی عەبدولفەتاح سیسی لەدوای
كودەتا سەربازیەكەی 2013ەوە.
895 جار خوێندراوەتەوە