وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی ڕونکردنەوە دەدات

03:53 - 19/09/2019
کوردستان

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ رێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرا بچێتە شاری هەولێر وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت بڕیارەکە بە ڕاسپاردە نەکراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕووداوەکە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ورێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگا وبانەکان بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە.

7850 جار خوێندراوەتەوە