نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر ئێران

KNN : Kurdish News Network
09:14 - 19/09/2019
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، جەنگ دوا بژاردەی ئەمریكایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران، چونكە زۆر بژاردەی تریان هەیە بیگرنەبەر, پێش ئەوەی پەنا بۆ جەنگ ببرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لۆس ئەنجلس بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەدەر لە بژاردەی جەنگ، بژاردەی زۆر هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران، بۆ ئەوەش تاوتوێی دۆخەكە دەكەن. ئاشكراشی كرد، جەنگ لەگەڵ ئێران، بژاردەی كۆتایی ئەمریكا دەبێت.

ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەوە دێت، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە, توركی مالیكی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە دەستی تۆمەتی درێژ كرد بۆ ئێران كە لە پشتی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی ئەو وڵاتەوەیە، كە لەم هەفتەیەدا كرایە سەر كۆگاكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی.

دوێنێش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا, فەرمانی بە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكەیدا سزای زیاترو توندتر بخەنەسەر ئێران.

4855 جار خوێندراوەتەوە