بۆ یەکەمجار، لە میدیاکانی عێراقەوە چەند
وێنەیەکی دەگمەنی تارق عەزیز وەزیری دەرەوە و سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری ڕژێمی پێشووی
عێراق لە زینداندا بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو وێنانەبێت کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە،
لە رێگەی کامێرای چاودێری ئەو زیندانەی هەریەک لە تارق عەزیز و سوڵتان هاشمی تێدابووە بۆ یەکەمجار چەند وێنەیەکیان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام دیارنییە کێ ئەو وێنانەی
گرتووە و چۆن دزەیان پێکراوە.
سوڵتان هاشم ئەحمەد وەزیری بەرگریی ئەوکاتی عێراق
کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٥ی موسڵە، لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بە
چوار سزای لەسێدارەدان، و دوو سزای زیندانی هەتاهەتایی، وسزایەکی ١٥ ساڵ زیندانیکردن
سزادراوە.
هەرچی تارق عەزیزە لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە و لە ساڵانی سەرەتای هەشتاكاندا وەزیری دەرەوەی عێراق
بووە و دواتر جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی بووە.
لە ٢٦ ی ١١ی ٢٠١٢ دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق،
بە تۆمەتی سەركوتكردنی پارتە ئاینییەكانی عێراق بڕیاری لەسێدارەكانی بەسەردا
سەپاند، بەڵام بەهۆی بە نەخۆشی و زۆری تەمەنییەوە بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا و رۆژی هەینی
٥ ی ٦ی ٢٠١٥ لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد.
18319 جار خوێندراوەتەوە