حکومەت لەبارەی یەکپۆشی خوێندنگەکانەوە بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 16/09/2019
کوردستان
+
-

 بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ لە تەواوی خوێندنگاكانی هەرێمدا یەكپۆشی پەیڕەو دەكرێت  و ڕەنگی جل و بەرگیش بۆ منداڵانی باخچەكان و تەواوی خوێندنگاكان دیاریكراوە.

 

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، قۆرخكاری لە دابینكردنی جل و بەرگی باخچە و خوێندنگاكاندا نەماوەو كەسوكاری خوێندكاران ئازادن لە هەر شوێنێك جل ‌و بەرگ بۆ منداڵەكانیان دەكڕن و ئاماژەی بەوەشكرد تەنها ڕەنگی جلوبەرگ بەگوێرەی قۆناغەكان دیاریكراوە كە ئەوەش لە قازانجی دایكوباوكەكاندایە.

 

داواش دەكات لەبینینی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو سكاڵانیان بگەیەننە لایەنە پەیوەنددارەكان بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی.

10215 جار خوێندراوەتەوە