بکوژانی مێردمنداڵەکەی کەنەکەوەی سلێمانی سزادران

11:37 - 15/09/2019
کوردستان

دادگای سلێمانی بكوژێكی ڕاوێژ ساڵح ئەو مێرمنداڵەی لە کەنەکەوە کوژرا، بە 15 ساڵ زیندانیكردن‌ و بكوژێكی دیكەیانی بە زیندانی هەتاهەتایی سزادا، كەسوكاری مێرمنداڵەكەش بڕیارەكە ڕەتدەكەنەوە‌ و داوای لەسێدارەدانی بكوژەكان دەكەن.

دوای نزیكەی پێنج مانگ لە كوشتنی مێرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ بەناوی ڕاوێژ ساڵح, لە گەڕەكی كەنەكەوەی شاری سلێمانی, لەلایەن دوو مێردمنداڵی هاورێی خۆیەوە بەبەرد, ئەمڕۆ دادگای سلێمانی, بڕیاری 15 ساڵا زیندانیكردنی بۆ یەكێك لە بكوژەكانی دەركرد كە تەمەنی لەخوار 18 ساڵەوەیە و بكوژەكەی دیكەشیان كە 18 ساڵی تەواو كردووە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادا.

هاوکات، دوای بڕیارەكەی دادگا كەسوكاری ڕاوێژ ناڕەزایی توندیان دەربڕی و داوای دووبارە تەمیزكردنەوەی بڕیارەكەیان کرد ئاماژەیەیان بەوەکرد، بەو سزایە قایل نابن و داوای سزای لەسێدارەدان بۆ هەردوو بكوژی كوڕەكەیان دەكەن.

ڕاوێژ ساڵح, مێرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ بوو, شەوی 25ی نیسانی ئەمساڵ, لەگەڕەكی كەنەكەوە, لە پێناو بردنی موبایلەكەیی و ئەو 30 هەزار دینارەی پێیبوە, لەلایەن دوو هاوڕێی مێرمنداڵی خۆیەوە بەبەرد كوژرا, رۆژی دواتر تەرمەكەی لەنزیك ماڵی خۆیان دۆزرایەوە.

7838 جار خوێندراوەتەوە