وێنە...دوای 22 ساڵ تەرمی کەسێک بەهۆی گۆگڵ ئێرسەوە دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
06:49 - 14/09/2019
هەمەڕەنگ
+
-

دوای 22 ساڵ لە بێسەرو شوێنبوونی کەسێک، بە ڕێکەوت و لە رێگەی بەکارهێنانی گوگل ئێرسەوە، لاشەکەی دۆزرایەوە.

لەمانگی یانزەی ساڵی 1997 لە فلۆریدا، کەسێک بەناوی ولیام موڵت کە تەمەنی 40 ساڵە لە یانەی شەوان دەردەچێت و ناگەڕێتەوە ماڵەوە و پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەگەڕێن بە شوێنیدا بەڵام نادۆزرێتەوە.

 لەو ساتەی ولیام موڵت ون دەبێت، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بەدواییدا دەگەڕێن، بەڵام هیچ پاشماوەیەکی نادۆزرێتەوە تەنانەت نازانرێت گیانی لەدەستداوە یاخود نا.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش 22 ساڵ ، کەسێک بەناوی باری فای بەڕێکەوت لە رێگەی بەرنامەی  گۆگڵ ئێرسەوە "Google Earth" روفاتی ولیام موڵت دەدۆزێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بنکەی پۆلیسی پام بیچ لە فلۆریدا، باری فای هەڵساوە بە گەورەکردن و نزیککردنەوەی ئەو وێنەی کە لە رێگەی   گوگڵ ئێرس کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو ناوچەیە گیراوە، دەبینێت ئۆتۆمبێلێکی سپی نوقمی دەریاچەکە بووە.

وتەبێژی پۆلیسی ئەو ناوچەیە دەڵێت، لەساڵی 1997ەوە یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ونبووە، هاوکات باری فای کە دانیشتووی پێشووی  گراند ئایڵێس بوە، کە دەکەوێتە وێڵنگتونی سەر بە ویلایەتی فلۆریدا، لەرێگەی Google Earth بە رێکەوت وێنەی ئەو ناوچەیە کە گەورەی دەکات و نزیکی دەکاتەوە، دەبینێت شتێکی تێدایە کە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە.

باری فای کە دانیشتووی ئەو گەڕەکە بووە، پەیوەندی بە خاوەنی ئێستای ئەو ماڵەوە کردوە کە تێیدا ژیاوە، پێی دەڵێت کە ئۆتۆمبێڵێکی سپی نوقمی ئەو دەریاچەی تەنیشت ماڵیان بووە.

لەمەوە خاوەن ماڵەکە دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزەکانی پۆلیسی ئەو ناوچەیە دەکات و ئۆتۆمبێلەکە دەر دەهێننە دەرەوە، پاشان دەبینن تیایدا ئێسکی لاشەیەکی تێدایە، دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت لاشەی ولیام موڵتە.

بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی 1997 ولیام موڵت دەچێتە یانەی شەوانە بۆ بەسەر بردنی کات و پاشان پەیوەندی بە هاوڕێیەکیەوە دەکات کە دێتەوە ماڵەوە ، لە دواییدا بەتەنها ئەو شوێنە جێدەهێڵێت، وندەبێت.

لەوکاتەی موڵت وندەبێت لەو شوێنە گەڕەکێکی تازە بنیاتدەنرێت بەڵام دەریاچەکە هەر هەبووە.
باری فای ئەو پیاوەی لە رێگەی  Google Earthئۆتۆمبێلەکەی دۆزیەوە بە رۆژنامەی پام بیچ پۆست دەڵێت، کاتێک وێنەی ئەو گەڕەکەی گرتووە هیچ تێبینی ئەوەی نەکردووە کە شتێکی نامۆ هەبێت لە کەنار ئەو دەریایەدا.
دەشڵیت باوەڕم نەکرد کە لاشەیەکی تیابێت کە تەمەنی بۆ 22 ساڵ بگەڕێتەوە.

5475 جار خوێندراوەتەوە