دەستەی نوێی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی گۆڕان هەڵبژێردرا

10:44 - 12/09/2019
کوردستان

دەستەی سەرۆكایەتیی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێررا و ڕۆژی شەممەی داهاتووش ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.

 

لە چوارچێوەی پرۆسەی خۆنوێكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕاندا، ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەكە بەڕێوەچوو كە تێدا هەریەك لە جەمال حاجی محەمەد بە  سەرۆك و عەلی عەبدوڵا بە جێگر و پێشڕەو ڕەوف بە سكرتێری جڤاتی گشتیی بزوتنەوە گۆڕان، هەڵبژێرران.

 

لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەش جەمال حاجی محەمەد بۆ جاری دوەم بوو بە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی  بزوتنەوەی گۆڕان.

 

لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی تری خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.

3205 جار خوێندراوەتەوە