بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە
(١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٦ و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە
سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ نزمترین پلە ٢٣ دەبێت، هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ دەبێت و نزمترین ٢١ پلە دەبێت
هاوکات لە شاری کەرکوکیش بەرزترین پلەی گەرما ٣٨ دەبێت و نزمترینی ٢٤ پلە دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، سبەی هەینی (١٣ی ئەیلولی
٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین
پلەی گەرما ٣٤ دەبێت و نزمترین پلە ٢٢ دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلە ٣٤ دەبێت و
نزمترینی ٢٠ دەبێت هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما ٣٨دەبێت و نزمترینی ٢٤ پلە
دەبێت.
2234 جار خوێندراوەتەوە