سبەینێ دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەیتی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵدەبژێرێت، رۆژی شەممەش ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە هەڵدەبژێررێن.
یاسین حەمەعەلی, ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە KNN ی ڕاگەیاند: ئامادەكاریی تەواوییان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كردوە. ئاشكراشی كرد، سبەینێ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەچێت، كە تێیدا سەرۆك و جێگر و سكرتێری جڤاتی گشتی هەڵدەبژێردرێن.
وتیشی: دووەم پرۆسەی هەڵبژاردن, هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەبێت, كە تا ڕۆژی پێنجشەممە, كاتژمێر چواری ئێوارە وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوان بۆ پۆستەكان بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممەی داهاتوش كاتژمێر 10 ی بەیانی پرۆسەكە دەستپێدەكات.
930 جار خوێندراوەتەوە