زەردەچەوە لە دێر
زەمانەوە بۆ چارسەر بەکارهێنراوە کۆمەڵێک سودی گرنگی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ و
چارەسەرێکی باشە بۆ چەند نەخۆشییەک.
بەپێی توێژینەوەیەکی
تەندروستی نوێ کە ماڵپەری Bored
Panda بڵاویکردووەتەوە،
خواردنی زەردەچەوە یارمەتی چارەسەرکردنی برین و کێشەکانی پێست و نەخۆشییەکانی جگەر
و کێشەی هەناسەدان و کەمکردنەوەی هەوکردن و لەناوبردنی خانە پیسەکانی جەستە دەدات.
هەر بەپێی
توێژینەوەکە، خواردنی زەردەچەوە یارمەتی باشترکردنی کاری مێشک دەدات و چارەسەرێکی
باشدەبێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە.
هاوکات خواردنی
زەردەچەوە یارمەتی لەناوبردنی هەوکردن لە جەستە و گەدە دەدات.
دەتوانرێت زەردەچەوە لەگەڵ هەنگوین تێکەڵبکرێت
و سودی لێببینرێت بۆ چارەسەرکردنی پەتا وەرزییەکان.
پێکهاتەکان:
کەوچکێکی گەورە لە زەردەچەوە و 100 گرام لە هەنگوین
تێکەڵدەکرێن.
شێوازی ئامادەکردنی:
هەردوو پێکهاتەکە دەخرێتە قاپێکی قوڵی شوشەوە و
تێکەڵ دەکرێن
چۆنێتی بەکارهێنانی:-
یەکەم رۆژ هەموو سەعاتێک جارێک کەوچکێکی گەورەی
لێ ئەخورێت، لە رۆژی دووەمدا بەهەمان شێوە دوو کاتژمێر جارێک کەوچکێکی گەورەی لێ ئەخورێت،
لە رۆژی سێیەمدا سێ جار دەخورێت، لەهەمان کاتدا دەتوانرێت لەگەڵ چاو شیریدا بخورێت.
چینییەکان و هندییەکان گرنگییەکی زۆر بە خواردنی
زەردەچەوە دەدەن و بۆ چارەسەر بەکاریدەهێنن و بە باشترین دەرمانی گیایی ناویدەبەن.
4578 جار خوێندراوەتەوە