بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق،
سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سادق عەتییە بەرپرسى دەزگاى کەشناسیى عێراق بڵاویکردووەتەوە،
سەرەتای هەفتەی داهاتوو و بە دیاریکراوی ناوەڕاستی ئەم مانگە، شەپۆلێکی سارد روو
لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە
زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەکات بەڵام رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەکو ساڵی رابردوو زۆر نابێت و ئەو زوو بارانبارینە بە مانای ساڵێکی باراناوی نایەت.
19889 جار خوێندراوەتەوە