لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا و بۆ دووەمجار، دۆناڵد
ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئامادەیی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران
دەربڕی.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا سەبارەت
بە ئەگەری كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، رایگەیاند: دەكرێت ئەوە
رووبدات و ئەو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە نییە.
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند: پێویستە ئێران چارەسەری
دۆخی وڵاتەكەی بكات، چونكە بە راستی ئێرانییەكان لە بارودۆخێكی خراپدان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 5 ی ئەم مانگە دۆناڵد
ترەمپ لە هەڵوێستێكی هاوشێوەدا سەبارەت بە ئەگەری كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی لە
كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، ڕایگەیاند: هەموو شتێك
ئەگەری ڕوودانی هەیە.
838 جار خوێندراوەتەوە