بەپێی بڵاوکراوەی هاوبەشی هەردوو ماڵپەڕی میدیک
فوروم و روسیا ئەلیەوم، بیبەری توون چەندین سودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، لەوانە لە
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەتپارێزێت.
بیبەری توون بەهۆی بوونی پێکهاتەی کابسیسین تێیدا،
رێژەی ئۆکسیدی نایترۆجین لە خوێندا بەرزدەکاتەوە بەمەش رێگری دەکات لە
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
پسپۆڕانی بواری تەندروستیش باس لەوە دەکەن، بیبەری
توون دەبێتە هۆی سوتانی چەوری جەستە و بۆ دابەزینی کێشی لەش بەسودە، لەکاتێکدا
وزە بەخشیشە.
لەلایەکی دیکەشەوە توێژەران لە نوێترین توێژینەوە
بۆیان دەرکەوتوە، خواردنی بیبەری توون بەهۆی پێکهاتەی کابسیسین تێیدا، رێژەی کۆلیستڕۆڵ
لە سوڕی خوێندا دادەبەزێنیت، لەمەوە تەندروستی دڵ دەپارێزێت و ماسولکەکانی بەهێز دەکات.
هاوکات گۆڤاری The journal
of clinical investigation تایبەت بە هەواڵە تەندروستییەکان
بڵاویکردەوە، بیبەری توون ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوەوە و
پێکهاتەی کابسیسین دژی شێرپەنجەی ریخۆڵەیە، لەکاتێکدا دەتوانێت بۆ توشبووان، گەشەکردنی
شێرپەنجەی سییەکان دوابخات.
4742 جار خوێندراوەتەوە