چیرۆکی ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی گەشتە لوتکەی دەسەڵات لە سوریا

KNN : Kurdish News Network
11:45 - 07/09/2019
هەمەڕەنگ
+
-

ماڵپەڕی MSN چیرۆکی گەورەترین و بەناوبانگرترین سیخوڕی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا گەشتۆتە لوتکەی دەسەڵات بەڵام لە لەلایەن دەزگای هەواڵگری میسرەوە ئاشکرا کراوە و پاشان لە سوریا لە سێدارە دراوە.

ئیلی کۆهین یەکێکە لە بەناوبانگترین سیخوڕەکانی ئیسڕائیل و لە میسر و سوریا توانیویەتی زۆرترین خزمەت بە ئیسرائیل بکات و ئەرکەکانی جێبەجێ بکات لە دژی ئەو دوو وڵاتە.

ئیلی کۆهین لە ساڵی 1924 لە شاری ئەسکەندەریە لەدایک بوە، بەڵام بەرەگەز خەڵکی سوریایە، دینەکەشی یەهودیەو بەم هۆیەشەوە دەستی هەبووە لە کۆچکردنی یەهودییەکان لە وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ ئیسڕائیل.

ئیلی کۆهین بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە مەترسیانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیلەوە پێی درابوو، خێزانەکەی دەنێرێتە ئیسڕائیل، بەڵام خۆی لە میسر دەمێنێتەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی ئبراهام دار، کەبەهەمان شێوە سیخوڕە.


یەکێک لە کارە مەترسییەکانی ئیلی کۆهین، ئەنجامدانی زنجیرەیەک تەقینەوە بوو لە میسر، ئەمیش ئامانج لێی لەقبوونی پەیوەندییەکانی میسر بوو لەگەڵ ئەمریکا، لەسەر ئەم رووداوانەش دەستگیر کرا بەڵام نەتوانرا هیچ تۆمەتێکی لەسەر بسەلمێنرێت، لەبەر ئەم هۆکارە ئازادکرا.


پاشا ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل بەوەی زانی، کە ئیلی کۆهین گومانی لێکراوە لە میسر، دەستبەخێ دەینێرنە ئەرجەنتین و لەوێ ناوەکەی دەگۆڕن بە " ئەمین سابت" دینەکەشی دەکات بە ئیسلام، تاوەکو کەسایەتی بشاردرێتەوە.

ئیلی کۆهین لە ئەرجەنتین دەبێتە بازرگانی قوماش و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ گەورە کەسایەتییەکانی سوریا دروستدەکات ئەمەش بووە دەرگایەکی کراوە بۆ چوونە ناو سوریا و پاشان بوو بە هاوڕێی نزیکی ئەمین حافز، کە لە بواری سەربازی کاری دەکرد و لە دواییدا بووە سەرۆکی سوریا.




ئیلی کۆهین چووە سوریا و رۆژ بە رۆژ پلەی لە بواری سیاسیدا بەرزتردەبوویەوە، تاوەکو وایلێهات بوە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی حوزەیرانی 1967 کە "6 رۆژ جەنگ بوو" لەنێوان میسر و ئەردەن و سوریا و تێیدا ئیسرائیل بردییەوە.

ئیلی کوهین هەر بەردەوامبوو لە کارکردن بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل، کارەکەی فراوانتر کردبوو، دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی سوریاو وڵاتانی دیکە دەکردو باسی ئەو نهێنییانەی پشت جەنگی دەکرد لەگەڵ ئەو هاوکارییانەی لەلایەن روسیاوە ئاڕاستەیان کراوە لە رووی چەک و دەبابە و کەشتی جەنگی.

لێرەدا لەلایەن کەسایەتییەک لەنێو دەزگای هەواڵگری میسر پەردە لەسەر نهێنییەکانی ئیلی کۆهین  لادەبرێت و ئاشکرا دەبێت کە سەر بە دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیلەو هەموو پلانەکانی دەردەکەوێت.


رەئفەت هجان کە سەر بە دەزگای هەواڵگری میسرە، بۆ سەردانێک دەچێتە ئیسرائیل و لەوێ شەو لە ماڵی هاوڕێیەکی دەمێنێتەوە، ئەو وێنەیەک لەنێو ماڵەکەدا دەبینێت و پرسیار دەکات کە ئایا کەو کەسانە کێن؟ هاوڕێکەشی لەوەڵامدا دەڵێت ئەوە هاوسەری خوشکەکەمە و لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کاردەکات.

پاش ماوەیەک رەئفەت دەچێتە رۆما، لەوێدا رۆژنامەیەک دەخوێنێتەوە وێنەیەکی ئیلی کۆهین دەبینێت کە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سوریادایە، لەمەوە گومانی لا دروست دەبێت و دەستەبجێ دەزگای هەواڵگری میسری لێ ئاگادار دەکاتەوە.

پاشان دەزگای هەواڵگری میسر زانیاری لەسەر کۆدەکەنەوە و دەبینن ئەمە سیخوڕە و سەر بە ئیسرائیلە، لەمەوە جەمال عەبدولناسر سەرۆکی ئەو کاتەی میسر ئاگادار دەکەنەوە، ئەویش بە نامەیەک هەموو زانیارییەکانی سەر ئیلی کۆهین دەنێرێت بۆ  ئەمین حافز سەرۆکی ئەوکاتەی سوریا و ئەویش لە سێدارەی دەدات.

پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی کۆچی ئیلی کۆهین، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل خەمبار دەبن و پاش چەند ساڵێک کاتژمێرە دەستیەکەی دەدەنەوە بە هاوسەرەکەی.

 

 

9994 جار خوێندراوەتەوە