دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە کارمەندێکی
پاککەرەوە نیشان دەدات لە شاری هەولێر کە کەمتەرخەمی دەکات لە کارەکەیدا
کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە دەردەکەوێت بەرواری ئەمڕۆ 5ی9ی2019ی بەسەرەوەیە و
بەیانی ئەمڕۆ تۆمارکراوە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک لە ئۆتۆمبیلێکی فڕێدانی خۆڵ و
خاشاک دادەبەزێت و تەنها کارتۆنەکان لەگەڵ خۆی دەبات و خۆڵ و خاشاکەکە دەڕژێتە سەر
زەوییەکە.
ئەو هاوڵاتییەی کە گرتە ڤیدیۆییەکە لە دوکانەکەی ئەوەوە تۆمارکراوە بە دیجیتاڵ
میدیای KNN ڕاگەیاند، ئەوانیش
نازانن کە ئەو کەسە کارمەندی پاککەرەوەیە یان نە چوونکە بەس کارتۆن کۆدەکاتەوە.
بەڵام ئەگەر هاوڵاتییەکە کارمەندی کۆمپانیای پاککەرەوە نەبێت، چۆن دەتوانێت
ئۆتۆمبیلێکی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بکرێت و بۆ ئەو مەبەستە بەکاری بهێنێت.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە ڕێگای هەولێر مەخمور تۆمارکراوە و تا ئێستا شارەوانی ئەو ناوچەیە هیچ ڕووبکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.
43934 جار خوێندراوەتەوە