لە شاری سلێمانی یەکەم یانەی ئەسپ سواری بەناوی یانەی "ئەسپ سواری گاردینیا" کرایەوە.
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری شارەکە و ژمارەیەک لە وەرزشوانان، یەکەم یانەی ئەسپ سواری بەناوی یانەی ئەسپ سواری گاردینیا کرایەوە.
سدیق لەتیف بەڕێوەبەری کارگێڕی یانەکە، دەڵێت"ئەمڕۆ گەورەترین یانەی ئەسپ سواری بە جوانترین شێواز کرایەوە کە گەورەترین و یەکەم یانەی ئەسپ سوارییە لە شارەکە و خولی ڕاھێنانی ئەسپ سواری و بەخێو کردنی ئەسپ دەگرێتە خۆی".
ئەو وتی: "وەک کۆمەڵێک گەنج ھەستاوین بە کردنەوەی یانەکە کە دوو مەبەستمان ھەیە ئەویش ئەسپ و ئەسپ سواری لە کلتوورمان ھەیە و دەمانەوێت زیندووی بکەینەوە، ھەروەھا وەک لایەنێکی وەرزشی و ھەم وەک سوونەتێکیش کە موسڵمانان گرنگی پێدەدەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، دوو گۆڕەپانی گەورەی ئەسپ سواریان ھەیە و فێرخواز لە پیاوان و خانمان و مندالان بە کۆرسی تایبەت لەلایەن راھێنەری شارەزاوە مەشق و راھێنانیان پێدەکرێت.

3620 جار خوێندراوەتەوە