حزبوڵا بە موشەک هێرشیکردە سەر سەربازانی ئیسرائیل

KNN : Kurdish News Network
05:38 - 01/09/2019
جیهان
+
-

حزبوڵای لوبنان بە موشەک هێرشیکردە سەر تانکێکی ئیسرائیلی و دوو سەربازی ئیسرائیلی لە هێرشەکەدا کوژران.

 

 بەپێی زانیارییەکان دوای هێرشەکە فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی شوێنی هاویشتنی موشەکەکەیان کردووە.

 

دوای ڕووداوەکە سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی ناوچە سنوریەكانی ئیسرائیل لوبنان كرد بچنە حەشارگەكانیان.

 

لە ئێستادا سوپای ئیسرائیل چەند بنەکەیەکی سەربازی حزبوڵای لە باشوری لوبنان بۆردوومان کردووە و بەپێی ئەو زانیاریانەی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە موشەکەکە کەلەلایەن حزبوڵاوە ئاڕاستەکراوە کۆرنێتی ڕووسی بووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حزبوڵای لوبنان "ئەمڕۆ کاتژمێر 4:15 خولەک گروپی چەکداری حەسەن زەبیب و یاسر ضاهر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئیسرائیلیان لە بنکەی ئەفیفیم کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا تەواوی سەرنشینانی تێدا کوژراوە".

 

پێشتر حەسەن نەسروڵا، سکرتێری حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو، وەڵامی توندیان بۆ ئیرائیل دەبێت و حزبوڵا چووتە ناو قۆناغێکی نوێوە لەشەرکردن لەگەڵ ئیسرائیل

 

9106 جار خوێندراوەتەوە