خولی ئینگلتەرا؛ چێڵسی و شیفیڵد یونایتد یەكسانبون

KNN : Kurdish News Network
11:16 - 01/09/2019
وەرزش
+
-

یانەی چێڵسی ئەم هەفتەیەش نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات و بەرامبەر شیفیڵد یونایتد یەكسانبوو.


لە هەفتەی چوارەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرادا، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای ستامفۆرد بریچ رووبەرووی شیڤیلد یونایتد بوەوە.


لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی باشتر یارییان كردو لە خولەكی 19 دا تامی ئبراهام گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بلوزی تۆماركرد، دواترو لە خولەكی 43 دا هەمان یاریزان واتە تامی ئبراهام گۆڵی دووەمی خۆیی و چێڵسی تۆماركرد، تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.


لەگەڵ دەستپێكردنی تایمی دووەم و لە خولەكی 46 دا كالوم رۆبنسۆن گۆڵێكی بۆ شیڤیلد تۆماركردو جیاوازییەكەی كەمكردەوە، یەك خولەك پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە كۆرت زوما بە هەڵە گۆڵی دووەمی شیڤیلدی تۆماركرد، یارییەكەش بەیەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.


لە ئێستاشدا چێڵسی بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە، شیڤیڵد یونایتدیش هەمان خاڵی هەیەو هەشتەمە.

600 جار خوێندراوەتەوە