لە خولی یانەكانی ئینگلتەرادا یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوامە لەسەر بردنەوەكانی چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد.
لە هەفتەی چوارەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرادا، یانەی لیڤەرپوڵ لە نێو یاریگای تیرف مۆر بووە میوانی یانەی بێرنلی.
لە خولەكی 33ی تایمی یەكەمدا كریس وۆد بە هەڵە گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی لیڤەپوڵی تۆماركرد، دوای 4 خولەك لەو گۆڵە سادیۆ مانی ئەنجامەكەی دوو هێندە كردو لیڤەرپوڵی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی بێرنلی هەوڵی زۆریاندا جیاوازییەكە كەمبكەنەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوون، پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە بە 10 خولەك، رۆبرتۆ فێرمینۆ ئیمزای لەسەر گۆڵی سێیەمی لیڤەرپوڵ كرد، یارییەكەش بە سێ گۆڵی خاوێن بەسودی ریدز كۆتایی هات، ئەوەش چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی لیڤەرپوڵ بوو لە خولەكەدا، لە ئێستاشدا بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە، بێرنلیش 4 خاڵی هەیەو لە پلەی 11دایە.
593 جار خوێندراوەتەوە