وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، هێڵێكی نوێی گواستنەوەی نەوت بۆ توركیا، ڕادەكێشن.
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فاتح دۆنماز وەزیری وزەی توركیا، ئاشكرای كرد: لەگەڵ حكومەتی ئەنقەرە، كار بۆ برەودان بە بواری وزەو جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژیی نوێ دەكەن، وتیشی: لەئێستادا لەپاڵ نۆژنكردنەوەی هێڵی كەركوك - جەیهان، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، سەرگەرمی تاوتوێكردنی ڕێككەوتنێكن بۆ ئەوەی بۆرییەكی نەوتی نوێ لە كەركوكەوە بۆ توركیا ڕابكێشن.
ڕاكێشانی بۆرییەكی تری نەوتی كەركوك بۆ توركیا، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی كڕینی نەوتی عێراقەوەیە لەلایەن توركیا، ئەوەش دوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران و ڕێگریی لە كڕینی نەوتی ئێران لەلایەن وڵاتانەوە.
653 جار خوێندراوەتەوە