کۆڵۆن، نەخۆشیەکی هه‌ناوییه و به‌هۆی چه‌ند جۆرێكی به‌كتریاوه توشی مرۆڤ دەبێت. بە ڕادەیکی زۆر بێزارکەرە. وا دەکات بەردەوام هەست بە ئاوساوی ریخۆڵه‌كان و هاتنی پێچ بهسكدا و بیستنی ده‌نگی قۆڕەی سک و ئازار بکرێت. لەکاتی توشبوون بەم نەخۆشییە، هەندێک توشی سکچون دەبن و هەندێکیش توشی قەبزیەکی بەهێز دەبن، به‌پێی به‌دواداچونه پزیشكیه‌كان رێژه‌ی توشبونی ئافرەتان دوو هێندەی پیاوانه. ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه كه له مرۆڤه‌كاندا جیاوازیی هه‌یه بۆ دهستنیشكانكردنی هۆكاری توشبونهكه و ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاتر ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆڵۆن، بۆ نمونه؛ پاقلە و نیسک و نۆک و پرۆتینەکان زیاتر هۆكاری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانن و زۆرن ئه‌و مرۆڤانه‌ی رێنمایی ده‌كرێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌م جۆره خۆراكانه. ئەم نەخۆشییە لە سەرەتای دەرکەوتنی نیشانه‌كانیدا چارەسەرکردنی زۆر ئاسانە و بهپەیڕەوكردنی ئەم چەند خاڵە ماكه‌كانی دورده‌خرێته‌وه: 1-ئاوی خاوێن و کوڵاو هەوڵبدە رۆژانە ٨ پەرداخ ئاوی گەرم و خاوێنکراو بخۆرەوە. کە یارمەتیدەرێکی بە هێزە لە خاوێنکردنەوەی ڕیخۆڵەکانتدا و پاککردنەوەیان. 2-سرکەی سێ‌و و هەنگوین ڕۆژانە گیراوەیەک لە ئاوی گەرم و کەوچکێک سرکەی سێ‌و و دوو کەوچک هەنگوین بخۆرەوە کە یارمەتیدەرێکی بە هێزە لە کوشتنی ئەو میکرۆبانەی هۆكارن بۆ توشبوون به کۆڵۆن. 3-ئاوی لیمۆ بەیانیان پێش نان خواردن، هەوڵبدە ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت لەگەڵ پەرداخێک ئاوی گەرم و بیخۆرەوە. 4-ئاوی میوە و شەربەتی سروشتی خواردنەوەی شەربەتی سروشتی زۆر بە سودە بۆ دورخستنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی کۆڵۆن. 5-ئالۆڤێرا ئالۆڤێرا ڕووەکێکی بەسودە و لە ئێستادا زۆر بە ئاسانی لە بازاڕەکاندا دەستدەکەوێت. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئالۆڤێرا یارمەتیدەرە لە پەڕاندنی هەزاران دەرد و یەکێک لە کاریگەریەکانی پاکردنەوەی ڕیخۆڵە و چارەسەری نەخۆشی کۆڵۆنە لە مرۆڤدا. بۆیە هەوڵبدە دوور نەبیت لە خواردنەوەی شەربەتی ئەم ڕووەکە. 6-ڕۆنی گەرچەک تێکەڵەی شەربەتی پرتەقاڵ لەگەڵ کەوچکێک ڕۆنی گەرچەک زۆر بە سودە بۆ چارەسەری برینی کۆڵۆن.