دڵبه‌ر كاراهان،
ژنێکی تەمەن ١٠٥ ساڵی کوردی باکوری کوردستانە و لە لادێکانی پاریزگای ئاگری دەژی.
ئەو لەبارەی
تەمەنی درێژییەوە دەڵیت نهێنی ئەمە پەیوەندی بە خواردنی سرووشتی و خەوی ڕێک و
جوڵەی بەردەوامی لەناو لادێکەیانەوە هەیە.
دڵبەر كاراهان
كه له گوندی كاغنیڵی کە ٢٥ كیلۆمەتر له شارۆچكه‌ی تاشڵیچای دووره ده‌ژی له ساڵی
١٩١٤ له‌دایكبووه و له ساڵی ١٩٣٤ له‌گه‌ڵ موحیدین كاراهان هاوسه‌رگیری كردووه و
حه‌وت كچی هێناوه‌ته دونیاوه. به تێپه‌ڕبوونی كات پێنج له كچه‌كانی كۆچی دوایی
ده‌كه‌ن و ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ریش هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه.
ئەو دوای ئه‌وه‌ی
دوو كچه‌كه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه به ته‌نیا له گونده‌كه‌یاندا ژیان به‌سه‌ر
ده‌بات و سه‌ره‌ڕای چوونه ته‌مه‌نه‌وه خۆی كاروباره‌كانی ژیانی به‌ڕێ ده‌كات.
كاراهان خاوه‌ن
٢٥ نه‌وه‌یه و منداڵی نه‌وه‌كانیشی بینیوه و به ته‌مه‌نترین كه‌سی گونده‌كه‌یانه.
دڵبەر كاراهان
باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ گرنگیی به خواردنی سروشتی داوه و زیاتر رووه‌كی
خواردووه و خۆی له خواردنی شیرینی پاراستووه و گوتی: ''له كۆندا ژیان زۆر سه‌خت
بوو. ده‌خڵمان هه‌باشه ده‌كرد. به ده‌سته‌كانمان گه‌نم و جۆمان جیاده‌كرده‌وه،
جاران نانی گه‌نم لای هه‌موو كه‌س نه‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا نانی جۆ هه‌بوو. ئێمه
به نانی جۆ گه‌وره‌بووین.
4599 جار خوێندراوەتەوە