گەنجە هیچ ناسیاوێكی لەگەڵا كچەدا نەبووە بەڵام لەهەولێكی مرۆڤدۆستیدا ویستویەتی رزگاری بكات
كەسوكاری كوڕو كچەكە: غەسالەكانی چەو و لم گۆمی قوڵیان دروست كردوەو هۆكاری خنكاندنی خەڵكن
رێبین بەكر, ئەو گەنجەی كە رۆژی هەینی لە كاتی هەوڵدان بۆ رزگاركردنی كچێك, خۆی دەخاتە نێو ئاوی زێی بچوك لە سنوری قەزای پشدەر بەڵأم هەردوكیان لە ئاوەكەدا دەخنكێن.
محەمەد كە هاوڕێی رێبین بوو, بە حەسرەتەوە چیرۆكی خنكانی بۆ KNN دەگێرێتەوەو باس لەوەدەكات, ئەو كچە هیچ خزم و ناسیاوێكی لەگەڵ رێبیندا نەبوە, تەنها رێبین دەیویست لە پێناو ئەركێكی مرۆیی لە خنكان, رزگاری بكات.
هاوڵاتییانی سنورەكەش رەخنە لە غەسالەكانی چەو و لمی سنورەكە دەگرن,كە بەهۆی دەرهێنانی چەوو لمەوە گۆمی قوڵیان دروست كردوەو هۆكاری خنكانی خەڵكن.
محەمەد، بە حەسرەتەوە لەو جێگەیە دەڕوانێت كە ئێوارەی رۆژی هەینی كاتێك لەگەڵ هاوڕێكەی ویستیان كچێك لە خنكان ڕزگار بكەن، بەڵام كچەكە و هاوڕێكەی خنكان.
محەمەد بە چاوی پڕگریانەوە، چۆنیەتی ڕوداوەكە بۆ كەی ئێن ئێن دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەوان كە ویستیان ئەو كچە لە خنكان ڕزگار بكەن، تەنها مەبەستیان بوو كارێكی مرۆیی بكەن، دەنا ناسیاویان نەبوو
هاوڵاتییانی ئەو سنورەش، داواكارن سنورێك بۆ ئەو غەسالانە دابنرێت كە چەو و لم لە چەمو روبارەكانی ئەو ناوچەیە دەر دەهێننو شوێنەكەیان دەبێتە گۆمی قوڵ و هاوڵاتیانش بئ ئاگان لە قوڵی ئاوەكە و بۆ مەلەكردن دەچنە ناوی و دەخنكێن .
ڕێبین، تەمەنی 20 سالان بوو، خوێندكاری قۆناغی دووەمی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بوو, عائیشەش تەمەنی 20 ساڵان بوو دەزگیراندار بوەو كچی ماڵەوە بوە.
خنكانی ئەو دوو گەنجە لەزێی بچوكدا و لە سنوری قەزای پشدەر لە كاتێكدایە، كە تەنها لەم مانگەدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، چوار كەس لە ئاودا خنكاون,و ساڵانەش ئەو حاڵەتانە دوربارە دەبنەوە بەهۆی ئەوەی هیچ تیمێكی غەواس لەو شوێنانە نییە كە هاوڵاتیان بۆ مەلەكردن ڕویان تێ دەكەن.
5338 جار خوێندراوەتەوە