لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی هەڵهاتنی 19 زیندانی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی بەریتانیا بڵاودەبێتەوەو دەبێتە هۆی توڕەبوونی دەسەڵاتدرانی ئەو وڵاتە .
پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی هەڵهاتنی 19 زیندانی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی بەریتانیا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەرپرسانی گرتووخانەی شاری وینشستر تۆمەتبار دەکەن لەبارەی رووداوەکە و رایدەگەیەنن کە سزای زیاتر بەسەر زیندانیە هەڵهاتووەکان دەسەپێنن.
هەفتەی رابردوو لە گرتووخانەی شاری وینشستری بەریتانیا، 19 زیندانی هەڵدەستن بە شکاندنی دیوارو بەربەستەکان بە چەکوش، وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتوە زیندانیان ئاهەنگ دەگێڕن و رادەکەن و هەڵدێن.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە 19 زیندانی هەڵهاتوون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە، پاش رووداوەکەش دەسەڵاتداران فەرمانیان دەرکرد بە داخستنی شوێنی گرتووخانەکەو گواستنەوەی 150 زیندانی بۆ گرتووخانەیەکی دیکە تاوەکو چاکدەکرێتەو و نۆژەنکردنەوە.
رۆژنامەی تەلەگراف لە بڵاوکراوەکەیدا ئامەژەی بەوەکرد، ماوەی 15 مانگ پێش ئێستا دەسەڵاتداران هۆشداریان دابوو لە هەڵهاهتنی زیندانیانلە رێی بەکارهێنانی ماددەی پلاستیکی نێو چێشتخانە.
18443 جار خوێندراوەتەوە