گۆران ئەحمەد
سماقە بەرێوبەری بەرگیری شارستانی کۆیە بە KNN راگەیاند سەرلەبەیانی
ئەمرۆ هاوڵاتیەکی دانیشتوی هەولێر کە خەڵکی سنورەکەیە بۆ گەشت هاتووە لە بەنداوی
سماقوڵی خنکاوە.
بەپێی
زانیارییەکان گەنجەکە ناوی یوسف خەتاب عومەرە و تەمەنی ۱۷ ساڵە.
بەرێوبەری بەرگیری
شارستانی کۆیە ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی
خنکاوەکەن.
بەهۆی تێپەڕینی
ڕێگای هەولێر – سلێمانی بەسەر بەنداوی سماقوڵیدا ناوچەکە بووەتە شوینێکی گەشتیاری
و ئەو کەسانەی لەنێوان ئەو دوو شارەدا هاتوچۆ دەکەن زۆرجار لە بەنداوەکە لادەدەن.
2610 جار خوێندراوەتەوە