بەڕێوبەری گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت, هەفتەی داهاتوو كاری نۆژەنكردنەوە لە بەشی ئەرزی تونێلی دەربەندیخان تەواو دەكەن و تونێلەكە بەڕوی شۆفێراندا دەكەنەوە....
ئیبراهیم عەزیز- بەڕێوبەری گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی، بە KNNی راگەیاند: كاری نۆژەنكردنەوە لە بەشی ئەرزی تونێلی دەربەندیخان بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە كاتێكی دیكەشدا بەشی دیواری تونێلەكە نۆژەندەكەنەوە نامایەنەێت، هەردوو قۆناغەكە بەیەكەوە جێبەجێبكەن و رێگای هاتوچۆ بە رووی هاوڵاتیاندا دابخەن.
وتیشی: بە بڕی زیاتر لە 85 ملیۆن دۆلار دەرخستەیان بۆ نۆژەنكردنەوەی پرد و ڕێگاوبانەكانی سلێمانی و دەوروبەری ئامادە كردوە, هەر كەس و لایەن و كۆمپانیایە دەیەوێت كارییان تێدا بكات, با سەردانیان بكات پێشوازی لێدەكەن نەك بچێت لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە موزایەدە بكات.
829 جار خوێندراوەتەوە