كه‌شناسی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ڕاگه‌یاند

10:43 - 22/08/2019
کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، ئەمرۆ كه‌ركوك گه‌رمترین پارێزگایه‌ كه‌ 43 پله‌یه‌ و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك‌ 39 پله‌ی سلیزییه‌‌.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیدا هاتووه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌مای ئه‌مڕۆی ‌هه‌ولێر 39 پله‌یه‌ و  نزمترینش 26 پله‌ی سلیزییه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 40 ه‌و نزمترینش 26 پله‌یه‌.



له‌ سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله‌ و نزمترینش 27 پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 40 ه‌و نزمترینش 27 پله‌یه‌.


له‌ دهۆك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله‌ و نزمترینش 24پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 40 ه‌و نزمترینش 25پله‌یه‌.


له‌ كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ 43 پله‌یه‌‌ و نزمترینش 27 پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 44 ه‌و نزمترینش 27 پله‌یه‌.

2965 جار خوێندراوەتەوە