لە هەولێر مێردمنداڵێک لەلایەن هاوڕێکانیەوە کوژرا

04:12 - 21/08/2019
کوردستان

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، مێردمنداڵێکی ١٠ ساڵان لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە کوژراوە و لە جوتسایدی لاوان تەرمەکەی فڕێدراوە.


پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت " ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، ئێمەش دەستبەجێ چووین بۆ شوێنی ڕووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، لە میانەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا مێرمنداڵێک بەناوی (احمد غدیر جمال)، تەمەن (۱۰) ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)، تەمەن (۱٤) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (۱٦) ساڵ کوژراوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە " توانیمان هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دانیاننا بە تاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕێکخستن و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، بڕیاردرا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤۰٦) ".

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئیستا مێردمنداڵێک ناحیەی شۆڕش لەلایەن مێردمنداڵێکی دیکەوە کوژرا.

کوژراوەکە ناوی‌ (ز، ک، ع)و لەدایکبوی‌ 2003 یەو بکوژەکەش ناوی‌ (س م، ا) لەدایکبوی‌ 2000و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ سمودی‌ سەر بەقەزای‌ کەلارە و بەمەبەستی‌ سەردانیکردنی‌ خوشکێکی‌ چۆتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 راگیراوە و دانی‌ بەتاوانەکەیدا ناوە.

19950 جار خوێندراوەتەوە