تۆمەتباری‌ روداوەکەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ چەمچەماڵ دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
11:14 - 19/08/2019
کوردستان
بكوژ و كوژراو
+
-

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، كه‌تۆمه‌تباری كوشتنی كارمه‌ندی به‌نزیخانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه،‌ کاتژمێر 7:30 خولەکی‌ شەوی‌ رابردو، ماتۆر سوارێک تەقە لەکارمەندێکی‌ بەنزینخانە دەکات لەقەزای‌ چەمچەماڵ ‌و دەیکوژێت ‌و ئەو پارەیەی‌ پێی‌ بووە دەیدزێت.

پاش گەیشتنی‌ تیمەکانی‌ بەڵگەی‌ تاوان‌ و مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بۆ شوێنی‌ روداوەکە و دەستپێکردنی‌ لێکۆڵینەوەکان، کاتژمێر 4ی‌ بەرەبەیانی‌ ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵەوە بەهاوکاری‌ ئاسایشی‌ رۆژئاوای‌ سلێمانی‌، توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت‌ و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرس کیلەکەو ئەو دەمانچەیەی‌ تاوانەکەی‌ پێ ئەنجامداوە.

کوژراوەکە ناوی‌ (ز، ک، ع)و لەدایکبوی‌ 2003 یەو بکوژەکەش ناوی‌ (س م، ا) لەدایکبوی‌ 2000و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ سمودی‌ سەر بەقەزای‌ کەلارەو بەمەبەستی‌ سەردانیکردنی‌ خوشکێکی‌ چۆتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 راگیراوە و دانی‌ بەتاوانەکەیدا ناوە.

 

 

11858 جار خوێندراوەتەوە