كه‌شناسی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ڕاگه‌یاند

10:06 - 21/08/2019
کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، ئەمرۆ كه‌ركوك گه‌رمترین پارێزگایه‌ كه‌ 45 پله‌یه‌ و دهۆك‌ 41 پله‌ی سلیزییه‌‌.
 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیدا هاتووه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌مای ئه‌مڕۆی ‌هه‌ولێر 42 پله‌یه‌ و  نزمترینش 27 پله‌ی سلیزییه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 43 ه‌و نزمترینش 26 پله‌یه‌.



له‌ سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله‌ و نزمترینش 29 پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 40 ه‌و نزمترینش 27 پله‌یه‌.



له‌ دهۆك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله‌ و نزمترینش 25پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 39 ه‌و نزمترینش 25پله‌یه‌.



له‌ كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ 44 پله‌یه‌‌ و نزمترینش 27 پله‌یه‌.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش به‌رزترین پله‌ 40 ه‌و نزمترینش 25 پله‌یه‌.

3355 جار خوێندراوەتەوە