سەرۆكی شارەوانی ئامەد: ئیرادەی گەل دەستی بەسەردا گیراوە
سەرۆكی شارەوانی ئامەد رایدەگەیەنێت، بڕیاری دورخستنەوەیان نا دەستورییە و دژی دیموكراسییە و ئیرادەی گەل دەستی بەسەردا گیراوە.
عەدنان سەلجوق مزراكلی، سەرۆكی شارەوانی ئامەد، لە دوای بڕیارەكەی وەزیری ناوخۆی توركیا بۆ لابردنی سەرۆكی گەورە شارەوانییەكانی ئامەد و وان و مێردین، رایگەیاند: كاتژمێر شەشی ئەم بەیانییە پۆلیس دەرگای شارەوانییەكانی شكاندووە، چوونەتە ناو بینای شارەوانییەكە و هیچ ئاگادار كردنەوەیەكەیشی بەدەست نەگەیشتووە بۆ دورخستنەوەی.
راشیگەیاند: ئەو دۆخە و كارە لە دژی یاسا و مافەكانە و هەموو ئەو كەسانەی لە توركیا دەژین ناتوانن بڵێن لە ژێر چەتری یاسادان و ئەو هەڵوێستەی وەزیری توركیا، كودەتایەكە بەسەر هەدەپە و شارەوانییەكان و ئیرادەی خەڵك، گەل ئەوانی هەڵبژاردووە، بەڵام حكومەت ئیرادەی گەل پێشێلدەكات.
610 جار خوێندراوەتەوە