له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، ئازاد محه‌مه‌د، جوتیاری نمونه‌یی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه باسی ئه‌و ده‌نگوباسانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌تی شوتی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و جۆری به‌رهه‌مهێنانی شوتی له ناوچه‌ی پێنجوێن... بڵاوكراونه‌ته‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ جوتیاران ده‌ربڕی و تاوتوێی چه‌ند مه‌ترسییه‌كیشی كرد.
ئازاد محه‌مه‌د، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه به‌شێكه له ڤیدیۆیه‌كی راسته‌وخۆ كه باسی جۆرێتی به‌روبومی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وتی؛ "هه‌موومان ده‌بێت پشتی جوتیاری خۆمان بگرین و هێنده‌ی تر ساردیان نه‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ ئه‌وانه‌ی ده‌رمان به‌كارده‌هێنن به ژماره‌یه‌كی كه‌من و زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دروست كاری شكتوكاڵیی ده‌كه‌ن و ده‌رمانی حه‌رام و خراپ به‌كارناهێنن.
جوتیاره نمونه‌ییه‌كه وتیشی؛ "خۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانی حه‌رام و كوشنده نیم، له كوردستانی خۆشمان‌دا زۆرن ویژدان و ئیسلامه‌تی له‌لایه‌ن گه‌وره‌یه و باشترین جۆری به‌رهه‌م پێشكه‌شی خه‌ڵك ده‌كه‌ن".
ئازاد محه‌مه‌د، داوایه‌كیشی ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه ده‌رمانی خراپ بۆ به‌رهه‌م كشتوكاڵییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن و وتی؛ "با چیتر به‌خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌و ده‌رمانه خراپانه به‌كارنه‌هێنن و كارێكیش نه‌كه‌ن كه كوردستان ببێته وڵاتێكی ناسه‌قامگیر، چونكه وڵات له‌سه‌ر ده‌ستی جوتیار سه‌قامگیرده‌بێت نه‌ك".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌تاهه‌تایه پشتیوانی خاكی پێنجوێن و جوتیاری پێنجوێن ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو به‌رهه‌مێكی باش و ئاستبه‌رز بۆ خه‌ڵكی به‌رهه‌مبهێنن.
ئازاد محه‌مه‌د، جوتیاری نمونه‌یی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌رێمی كوردستانه و چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراوجۆر و ئاستبه‌رزی له‌بواری ده‌ستڕه‌نگینی كشتوكاڵی و خزمه‌تكردن به به‌رهه‌می كشتوكاڵی...هتد به‌ده‌ستهێناوه و ئێستاش رۆژانه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆی راسته‌وخۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رێنمایی و ئه‌زمونه نوێیه‌كانی په‌خش و بڵاوده‌كاته‌وه و زانیارییه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و جوتیاران به‌شداریی پێده‌كات.
10569 جار خوێندراوەتەوە