توركیا لە ڕێگەی ڕوسیا و ئێرانەوە بەنیازی ڕێككەوتنە لەگەڵ حكومەتەكەی بەشار ئەسەد

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 18/08/2019
جیهان
+
-

توركیا بەنیازی دامەزراندنی ناوچەی ئارام و دەرپەڕاندنی هێزەكانی پاراستنی گەلە

توركیا بەنیازە لە ڕێگەی لە ڕوسیا و ئێرانەوە ڕێككەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد بكات بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام و دەرپەڕاندنی  هێزەكانی پاراستنی گەل لەو ناوچەیە.


ڕۆژنامەی خەبەرتورك لە ڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە بڵاوی كردوەتەوە، توركیا نیگەرانە لە دروستبوونی كیانێكی سیاسیی كورد لە سوریا و پێی وایە هەر كاتێك بێت ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ واشنتۆن بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام گفتوگۆی لەسەر كراوە هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە ئێستا لەڕێگەی ڕوسیا و ئێرانەوە دەیەوێت ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتەكەی بەشار ئەسەد بكات و هێزەكانی پاراستنی گەل لەو ناوچەیە دەرپەڕێنێت و ناوچەی ئارام دابمەزرێنێت.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی توركیا بە ئاشكرا ئەوەیان ڕاگەیاندوە، ئەگەر ئەمریكا بە دامەزراندنی ناوچەی ئارامەوە پابەند نەبێت، ئەوا خۆیان ئەو ناوچەیە دادەمەزرێنن.

902 جار خوێندراوەتەوە