سەرچاوە تەندروستییەكان: پێدەچێت ژمارەی كوژراوەكان بەرز ببنەوە
لە شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان, خۆكوژێك لە ناو ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا خۆی تەقاندەوە و, بە هۆیەوە 63 كەس كوژران و 182 ی تر بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند, ئەو كارە تیرۆریستییە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا ڕووی داوە و، تا ئێستا 63 كەس كوژراون و 182ی تر بریندار بوون, كە لەنێویاندا ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵ هەن. بەپێی سەرچاوە تەندروستییەكانی ئەفغانستانیش, پێدەچێت ژمارەی قوربانییەكان بەرزتر ببنەوە.
هاوكات بزوتنەوەی تاڵیبان ڕەتی كردەوە پەیوەندیی بەو تەقینەوەیەوە هەبێت.
ئەو تەقینەوە تیرۆریستییەی شاری كابوڵ لەكاتێكدایە، ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی لە گفتوگۆ و دانوستاندان و لە گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاشتی و كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان نزیك بوونەتەوە .
407 جار خوێندراوەتەوە