بەریتانیا؛ پەرلەمانتاران ڕایدەگەیێنن وڵاتەكەیان لە لێواری قەیرانێكی ئابووریدایە
بەریتانیا؛ جێرمی كۆربین داوای لێسەندنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسون دەكات
زیاتر لە سەد پەرلەمانتاری بەریتانیا ڕایدەگەیێنن، وڵاتەكەیان لە لێواری قەیرانێكی ئابووریدایە و داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكەن.
زیاتر لە سەد پەرلەمانتاری بەریتانیا داوای كۆتاییهێنانی پشووی پەرلەمان و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بە پەلەی پەرلەمان دەكەن، چونكە پێیان وایە وڵاتەكەیان لە لێواری قەیرانێكی ئابووریدایە و پێویستە چارەسەرێكی بەپەلە بۆ پرسی برێگزت بدۆزرێتەوە.
پێشتریش بۆریس جۆنسۆن چەند جارێك ئەوەی دووپات كردبوەوە، تا 31ی ئۆكتۆبەر بەریتانیا بە ڕێككەوتن بێت یان بەبێ ڕێككەوتن لە یەكێتیی ئەوروپا دەكشێتەوە.
هاوكات جێرمی كۆربن سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن، لەگەڵ كۆبوونەوەكەی پەرلەمان داوای لێسەندنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسۆن دەكات، ئەگەر ئەو كارەی كۆربینیش سەركەوتوو بێت ئەوا خۆی دەبێتە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە وەكالەت.
1385 جار خوێندراوەتەوە