پێشانگاکە لەلایەن گرووپی باران لە ھۆڵی فاملی مۆڵ لە شاری سلێمانی کرایەوە و ماوەی یەک رۆژ بەردەوام بوو.
بەختیار سەعید، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە لهبارهی پێشانگاكهوه وتی، وەک گرووپی باران ھەستاین بە کردنەوەی گەورەترین پێشانگای ھاوبەش و جیاوازی ھونەری لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق ، کارەکانمان بریتین لە شێوەکاری ( فەحم و سکێج ) ، زەیتی و گرافیک ، زەخرەفەی گرافیکی، ئەکرلیک ، پەت و بزمار ، شێوەکاری ئەلیکترۆنی.
ههروهها وتیشی، لەم پێشانگایەدا شەش ئەزموون کۆکراوەتەوە، تێیدا شەش لاو لە کوڕان و کچان بەشدارییان کردووە و ھەر یەک بە شێوازی خۆی کارەکانی ئەنجام داوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کارەکان جگە لەوەی بۆ نمایشکردنن، لەھەمانکاتدا بۆ فرۆشتنە و چەند کارێکیان بووەتە جێگەی سەرنجی ئامادە بووانی پێشانگاکە.
1103 جار خوێندراوەتەوە