کوردێکی هەڵەبجەیی لە سوید خەڵات دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
06:27 - 14/08/2019
کوردستان
+
-

خوێندکارێکی کوردی خەڵکی هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە یەکەمەکانی خوێندن لە ڕۆژئاوای سوید خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدرا.

ڕەوا شاهۆی تەمەن ١٨ ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید بەشی کوردی دەڵێت "پێم خۆشە لەنێوان ٢٠ خوێندکاری یەکەمدا منیش هەم، هیوادارم ئەمە ببێتە جێگای شانازی بۆ کورد و هەڵەبجە بەتایبەتی".

ڕەوا شاهۆ لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی یۆتێبۆری وەرگیراوە و هاوکات لە زانکۆی هارڤاردیش کۆرسێکی خوێندووە لەم هاوینەدا، دەشڵێت گەر توانای دارایی هەبێت ئەوا بەردەوام دەبێت لە خویندن لە زانکۆی هارڤارد، کە تێچووی خوێندنەکەی دەبێت ڕەوا خۆی بیدات.

خەڵاتەکە بە سویدی ناوی Kungliga och Hvitfeldtska Stiftelsens Utbildningsstipendiumە و نزیکەی ٣٥٠ ساڵە دەدرێت بەو خوێندکارانەی لەسەر ئاستی سوید یەکەم دەبن.

ئەمساڵ خەڵاتەکە دراوە بە ٢٠ خوێندکاری پۆلەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ە .

ڕەوا شاهۆ، لە وڵاتی سوید لە دایکبووە و ئێستا سلەگەڵ خوێندنەکەی سەرقاڵی کاری هونەرییە و سەرپەرشتی گروپێکی هەڵپەڕکێی کوردی دەکات لەو وڵاتە.



689 جار خوێندراوەتەوە