رەزوانی مۆتۆرز
یەکێکە لە ئۆتۆمبیلە ئێرانیانەی کە لە بازاڕەکانی ئەمریکادا وەک "تانک"
یان "دێو" ناوی دەبرێت و بڕیارە جۆرێکی نوێی بچێتە ناو بازاڕەکانی
ئەمریکاوە.
ئەم ئۆتۆمبیلە
لەلایەن کەسێکی ئێرانییەوە بەناوی فدریس رەزواننیەوە دیزاین کراوە و ئێستا بووە بە
جۆرێک لە ئۆتۆمبیلی سەربەخۆ و ساڵانە نوێ دەکرێتەوە.
ئێستا کۆمپانیای رەزوانی مۆتۆرز دەیەوێت تا
ساڵێکی کە ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیەی خۆی بخاتە بازاڕەکانەوە، کە ئۆتۆمبیلێکی بەهێزە و
وەک ئۆتۆمبیلێکی جەنگی دەردەکەوێت.
رەزوانی مۆتۆرز تەنها
دیزاینی دەرەوەی هی خۆیەتی و سود لە پارچەکانی ئۆتۆمبیلەکانی دیکە وەردەگرێت بۆ تەواوکردنی،
بەڵام کۆمپانیاکە دەیەوێت لەمەودوا خۆی پارچەی ئۆتۆمبیلەکانی درووستبکات.
ئەم مۆدێلە
نوێیە توانای هەزار ئەسپی هەیە و بەشێک لە پارچەکانی لەلایەن کۆمپانیای دۆجەوە بۆی
دابینکراوە و هەشت بستۆنە و بڕیارە هێزی هەزار ئەسپی هەبێت.
نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی رهزوانی مۆتۆر، گولـلهنهبڕه و توانای بزوێنهر و هێز و دیزاینهكهی سهرنجی خهڵكی زۆری ئهمریكای راكێشاوه بۆئهوهی بیكڕن و بهچهندین تایبهتمهندی له ئۆتۆمبێلهكانی دیكهی هاوشێوهی جیادهكرێتهوه.
26398 جار خوێندراوەتەوە