بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە، لە گوندی حاجی لەری ناحیەی مەیدانی سەربەقەزای خانەقین، سێ گەوڕ و دوو کایەنی
گەورەی گوندنیشینانی گوندەکە سوتان، دوایی دوو کاتژمێر، تیمەکانی بەرگری شارستانی
ناحیەی مەیدان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.
عەزیز محەمەد، بەرپرسی
بنکەی بەرگری شارستانی ناحیەی مەیدان بە کەی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند "نزیک کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی دوێنێ، لە
نێو گوندی حاجی لەری سەر بە ناحیەی مەیدان، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ گەوڕی ئاژەڵ بەخێوکردن و دوو کایەنی گەورەی
گوندەکە سوتاون".
وتیشی : هۆکاری
درووستبونی ئاگرەکە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، دوای دوو کاتژمێر لە کەوتنەوەی
ئاگرەکە تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەرپرسی بنکەی بەرگری
شارستانی ناحیەی مەیدان،ئاماژەی بەوەشکرد،ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی بووە، زیانی گیانی
نەبووە.

828 جار خوێندراوەتەوە