بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای
ئەمڕۆ لە هەرێم ٤٨ بووە و نزمترین پلەش ٢٨ بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی لە هەندێک شار وەک کەرکوک و دوزخورماتوو
پلەی گەرما گەیشتووەتە ٤٨ و لە چۆمان و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما بە ٣٣ و
٢٨ تۆمارکراوە.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرمە بەرێژەی بەرچاو نزم دەبێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک "لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری
نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەڕێژەی بەرچاو
نزمببنەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا".
ئەوەشهاتووە " لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پلەکانی
گەرما دادەبەزێت بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ٣بۆ٥ پلە
نزم دەبێتەوە".
8155 جار خوێندراوەتەوە