له‌شاری ئیستانبوڵ ئه‌و بێچووه پڵنگه به‌نگالییانه‌ی 12ی ئایار له ئاسڵان پارك هاتنه دونیاوه، خرانه به‌ر دیدی سه‌ردانكه‌رانی پاركه‌كه.
له پاركی ئاسڵان كه خاوه‌ندارێتی له 13 جۆری شێر، پڵنگی سیبیریا، پڵنگی به‌نگالی، گوێ ڕه‌ش، ڤاشاك، پوما و لیۆپاری ره‌ش ده‌كات، 29ی ته‌مووز رۆژی جیهانیی پڵنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و رۆژه‌دا هه‌وادارانی پڵنگه‌كان كه له دوو پڵنگی به‌نگالی و سێ پێچوو و دوو پڵنگی سیبیریایی پێكهاتوون، خۆراك و دیاری‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بێچووه پڵنگه به‌نگالییه‌كان كه مانگی ئایار له ئیستانبوڵ هاتوونه‌ته دنیاوه و له‌ئێستادا ته‌مه‌نیان دوو مانگ و نیوه، بۆ یه‌كه‌مجار خرانه به‌ر دیدی سه‌ردانكه‌رانی پاركی ئاسڵان.
گۆكچه مه‌روه یایلا پزیشكی ڤێتێرنه‌ری پاركه‌كه، رایگه‌یاند، ژماره‌ی پلنگه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گاته سێ هه‌زار و 900.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی زانیارییه‌كان پڵنگه‌كان كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یان 100 هه‌زار دانه بووه و دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2010دا ژماره‌یان بۆ پێنج هه‌زار دابه‌زی، له سان پیته‌رسبورگ لوتكه‌یه‌ك بۆ پڵنگه‌كان به‌سترا كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌ئارادایه.
1149 جار خوێندراوەتەوە