ناسنامه‌ی ديپلۆماتكاره كوژراوه‌كه‌ی توركیا ئاشكرا بوو
میدیاكانی توركیا: ئه‌و دبلۆماته‌ی كوژرا ناوی عوسمان كۆسه‌یه‌و خه‌ڵكی مێرسینه
ناسنامه‌ی ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی توركیا كه له رێستۆرانه‌كه‌ی هه‌ولێر كوژرا، له‌لایه‌ن میدیاكانی توركیاوه ئاشكراكرا و خه‌ڵكی پارێزگای مێرسینی توركیایه.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه: ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی كوژرا له هه‌ولێر، ناوی عوسمان كۆسه‌یه‌و دانیشتوی شاری مێرسینی توركیا بوه‌و ماوه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌ش ژیاوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: دیپلۆماتكاره كوژراوه‌كه خێزاندار بوه‌و خاوه‌نی دوو منداڵ بوه.
به پێی زانیاریه‌كان, له دوای كوشتنی, ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر گوازرایه‌وه, تیمێكی توركیا گه‌یشتونه‌ته هه‌ولێر بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنه‌كه‌ی و پاشان به فڕۆكه‌یه‌كیش ته‌رمه‌كه‌ی بۆ توركیا ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌دا، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان شه‌هید بوون كه به مه‌به‌ستی نانخواردن سه‌ردانی ئه‌و چێشتخانه‌یه‌یان كردبوو، ئه‌وانیش ناویان: به‌شدار ره‌مه‌زان و نه‌ریمان جندیانیی:
20053 جار خوێندراوەتەوە