به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ...فیستیڤاڵه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌ستیپێكرد

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 13/07/2019
هەمەڕەنگ

ئه‌مڕۆ فیستیڤاڵی گا له‌ ئیسپانیا ده‌ستی پێكرد، به‌ ئاماده‌بونی سه‌دان هه‌وادار له‌چه‌ندین وڵاتانی جیهانه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ش كه‌س به‌ برینداریی گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

فیستیڤاڵه‌كه‌ ناوی سان فێرمان-ه‌ و ئه‌مساڵ له‌ شاری پامپلۆنای ئیسپانیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌م فیستیڤاڵه‌دا، به‌شداربوان پۆشاكی كلتورییان له‌به‌ركردووه‌ و ژماره‌یه‌ك گای ماڵینه‌كراو، به‌ره‌ڵا ده‌كرێته‌ چه‌ند كۆڵانێكی به‌رته‌سكی ئه‌و شاره‌ كه‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رێڕه‌وی به‌ره‌ڵاكردنی گا-كان به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌كۆتاییدا له‌گه‌ڵ به‌شداربوان ده‌گه‌نه‌ ناو ستادیۆمێك (یاریگایه‌ك) كه‌ هه‌زاران بینه‌ر تێیدا كۆبونه‌ته‌وه‌، پاشان یاریزانان گا-كان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ شوێنێكی تایبه‌تی ناو یاریگاكه‌ و دواتر یه‌ك به‌ یه‌ك به‌ره‌ڵا ده‌كرێنه‌ ناو ستادیۆمه‌كه‌ و یاریزانێك كه‌ په‌رۆی سور و تیر و شمشێری پێیه‌ كا-كه‌ ده‌كوژێت.


سەرەڕای خەڵکی ناوچەکە  بەژداربوی ناوچەکانی  دیکەش دێن بۆ به‌شداریكردن  لەم سەرکێشییە و تەماشاکردنی، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد؛ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكردنی فیستیڤاڵه‌كه‌ شه‌ش كه‌س به‌ برینداری گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌ كه‌ بۆ له‌گرتنه‌خۆی بریندارانی فیستیڤاڵه‌كه‌ خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

له‌ناو برینداره‌كاندا دوو كه‌س ده‌ستیان شكاوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش سه‌ریان زیانی به‌ركه‌وتوه‌، رێكخراوی خاچی سور ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پێده‌چێت برینداره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا روو له‌زیادبوون بكات.

 

878 جار خوێندراوەتەوە