سوریا؛ لە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای ئیدلبدا لانی كەم 5 كەس كوژران

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 11/07/2019
جیهان
+
-

سوریا؛ لە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای ئیدلبدا لانی كەم 8 كەس برینداربوون


فڕۆكە جەنگییەكانی حكومەتی سوریا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی باشوری رۆژئاوای شاری ئیدلب-یانكرد و بە هۆیەوە لانی كەم پێنج هاوڵاتی مەدەنی كوژران.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی حكومەتی سوریادا لە ناوچەكانی باشوری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلبی ئەو وڵاتە لانی كەم 5 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون 8ی دیكەش برینداربوون.

لە درێژەی راگەیەندراوەكەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆژدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی باشوری ئیدلب پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا روویداوە و بەهۆیەوە دەیان كەس لە هەردوولا كوژراون.
لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاكو ئێستا، زیاتر لە 300 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون و نزیكەی 300 هەزار-یش ناچاربوون كە ماڵەكانیان جێبهێڵن.

زیاتر لە دوو مانگە بۆردوومانی ناوچەكانی پارێزگای ئیدلب و چەند شار و شارۆچكەیەكی پارێزگای حەما و لازقیە لەلایەن سوپای سوریا و ڕوسیای هاوپەیمانی دەستی پێ كردوەتەوە و سەدان هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون.

476 جار خوێندراوەتەوە