بۆریس جۆنسۆن: ئەگەر ببمە سەرۆك وەزیران سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنم

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 11/07/2019
جیهان
+
-

كاندیدێكی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانی لەهەنگاوەكانی سەرۆكی ئەمریكا دەكات، لە دژی ئێران و ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر ببێتە سەرۆك وەزیران، ئەوا سزا بەسەر حكومەتی تاراندا دەسەپێنێت.

بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا و كاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا سەر ئێسقان زایۆنییە و ئیسرائیل ئەو وڵاتە مەزنەیە، كە خۆشی دەوێت و پشتیوانی لەگەل و حكومەتی ئەو وڵاتە دەكات.

سەبارەت بەسزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، ئاماژەی بەوەكرد، پشتیوانی لەهەنگاوەكانی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات، لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەسەرۆك وەزیران هەڵبژێردرا، سزا بەسەر حكومەتی تاران دەسەپێنێت.

1295 جار خوێندراوەتەوە