كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەهاوبەشی لەگەڵ هواوی كار دەكات لە سەر پڕۆژەگەلێكی تەكنەلۆژی ستراتیژی بۆ پێشخستنی تۆڕەكانی و گۆڕین بۆ نەوەكانی دواتری ئینتەرنێت.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەگەڵ كۆمپانیای هواوی رێككەوتنێكی ستراتیژی واژۆ كرد و بەپێی رێككەوتنەكە، هواوی هەڵدەستێت بە دابینكردنی نوێگەری تەكنەلۆژی پێشكەوتوو كە دەبێتە هۆی فەراهەمكردنی باشترین ئینتەرنێت و خزمەتگوزاری بۆ بەشداربووان.
هەروەها هەردوو كۆمپایناكە پێكەوە كار دەكەن بۆ بونیاتنانی یەكەمین تەكنەلۆژیای پیشكەوتوو كە وا دەكات تۆڕی ئاسیاسێڵ بە خێرایی بگۆڕێتە سەر نەوە پێشكەوتووەكانی تری ئینتەرنێت.
كۆمپانیای هواوی كە لەسەر ئاستی جیهان پێشەنگە لە بواری پەیوەندییەكان، و سێیەكی دانیشتوانی جیهان لە 170 وڵات پشتی پێدەبەستن.
2265 جار خوێندراوەتەوە